به پێی بلاَوكراوه‌یه‌كی گۆڤاری "فرویندین" ئه‌ڵمانی كه باس له قاوه و سوده‌كانی بۆ جگه‌ر ده‌كات، ده‌ڵێت قاوه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی یارمه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كانی جگه‌ر ده‌دات و دژی ژه‌هراوی بونی جگه‌ره هه‌روه‌ها ده‌یپارێزێت له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی شێرپه‌نجه له ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه، کە كۆمه‌ڵێك كه‌س دەهێنن پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدەن پێش خواردنی قاوه و دوای خواردنی 3 كوپ قاوه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ته‌ندروستی جگه‌ریان باشتره وه‌ك له پێش خواردنی قاوه‌كه، چونکە جگه‌ر زۆر چالاكانه كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات لە دوای خواردنەوەی قاوەکە.
سودی قاوه بۆ جگه‌ر به هۆی سێ پێكهاته‌ی گرنگه‌وه‌یه به ناوی "دیتربین و كافیستول و كاهویل".
سە؛ خەندان لایف
No comments: