زانایانی بواری ئینته‌رنێتی وایه‌رلێس، سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی نوێی وایه‌رلێسن، كه نزیكه‌ی 100 جار له وای‌فای خێراتره.
ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه ناوی لایفایه و له‌لایه‌ن وڵاتی ئیستۆنیاوه تاقیكراوه‌ته‌وه، ئێستاش له چه‌ند په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێت ده‌ست به‌تاقیكردنه‌وه‌ی كراوه.
دابینكردنی ئینته‌رنێت به ته‌كنه‌لۆژیای لایفای، خێراییه‌كی زیاتر به به‌كارهێنه‌رده‌دات و ده‌كرێت ڤیدیۆ و فیلم و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م داونڵۆد بكرێن.
لایفای ناتوانرێت وه‌كو وای‌فای ئاسایی له‌ودیو دیواره‌كانه‌وه كاری پێ بكرێت، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێت به‌وجۆره ئینته‌رنێت سه‌لامه‌تتر ده‌بێت و هیچ توانایه‌كی وایه‌رلێسه‌كه، بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاكان كه‌م ناكات.
پرۆفیسۆر هارۆڵد هاس، له زانكۆی ئه‌ده‌نبه‌ره، داڕێژه‌ری ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، له 2011ه‌وه سه‌رقاڵی پێشخستنی و په‌ره‌پێدانی لایفایه، به‌ڵام له ئێستادا له جیهانی راسته‌قینه‌دا تاقی ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا بخرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه.
هاس ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمانه بچووككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌یه هێنده‌ی قه‌باره‌ی میمۆرییه‌كی بچووك بێت و به‌خێراییه‌كی زیاتر داتاكان بگوازێته‌وه، ئه‌وكات یه‌ك ئامێری بچووك دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كات".
پێشبینیش ده‌كرێت، به‌كارهێنانی لایفای له داهاتوو فراوانتر بێت له جۆره‌كانی دیكه‌ی وایه‌رلێس و وای‌فای.
Kurdstan24
No comments: