reklam 2

» » » » » » گرنگی مادەی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا



گرنگی مادەی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا

ئاسن بەشێکی گەورە لەھیمۆگڵۆبین پێکدەھێنێت‌و ھەڵدەستێت بەھەڵگرتنی ئۆکسجین‌و پرۆتین لەخڕۆکە سورەکانی خوێنداو دەیگەیەنێتە بەشە جیاوازەکانی جەستە، ماسولکەکان پێداویستی خۆیان لەو رێگەوە وەردەگرن تاکو کارەکانیان بەرێکی ئەنجامبدەن، جگە لەوەش بونی مادەی ئاسن توانای بەرگری مرۆڤ لەبەردەم ماندوبندا زیاتر دەکات، یەکێک لەخاسیەتەکانی ماوەی دوو گیانی توانای ھەڵمژینی جەستە بۆ ئاسن زیاتردەبێت، بۆیە لەسەر خانمی سکپڕ پێویستە لەوە دڵنیابێتەوە کە بڕی ئاسنی تەواوی وەرگرتوە لەپێناو زامنکردنی پێداویستی منداڵ بۆ ئۆکسجین.
بڕی خوێن لەماوەی سکپڕیدا زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستی بە مادەی ئاسنی زیاتر ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی ھیمۆگڵۆبین، جگەلەوەش بونی ئاستێکی زیاتری ئاسن یارمەتی خانمی دوگیان دەدات لەخەمۆکی دوربکەوێتەوەو ھەستکردن بەلاوازی‌و ماندوبون گرژبون لەو ماوەیەدا کەمدەکاتەوە.
ماڵپەڕی ٢٤ae لە ٧ ئابی ٢٠١٤ بڵاویکردۆتەوە زۆرینەی ئەو خانمانەی دەچنە قۆناغی دووگیانیەوە بڕی پێویست ئاسنیان لەجەستەیاندا کۆگا نەکردوە.
بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی ٤٧% خانمان بەگشتی گرفتی کەم خوێنیان ھەیەو ٦٠% خانمانی دووگیان گرفتی کەم خوێنیان ھەیە، ھۆکارەکەشی بۆ کەمی ئاسن دەگەڕێتەوە، ئەو رێژەیەش لە وڵاتە ھەژارەکاندا زۆرتر دەبێت بۆنمونە رێژەی ئەو خانمە دووگیانانەی گرفتی کەمی خوێنیان ھەیە ھەندێکجار لەوڵاتە ھەژارەکاندا دەگاتە ٩٠%.

گرنگترین مەترسیەکانی کەمی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا:
• دابەزینی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بونیدا.
• مردنی منداڵ پێش لەدایکبونی.
• مردنی منداڵ بەماوەیەکی کەم دوای لەدایکبونی.
• خەمۆکی دایک لەکاتی سکپڕیدا.
• ئازاری دایک بەھۆی کەم خوێنیەوە لەدوای منداڵبونی.
• زیادبونی مەترسی گەشەنەکردنی مێشکی منداڵ.

گرنگترین ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن:
پاقلەمەنی، میوەی وشککراو وەک کشمیش، زەردێنەی ھێلکە، گۆشت جگەری ئاژەڵ بەڵام زۆرینەی پزیشکەکان رێنمای خانمان دەکەن لەماوەی دوگیانیدا لەخواردنی جگەری ئاژەڵ دوربکەونەوە، ھەروەھا لەماسی سەلەمون‌و تونەو بادام‌و بوندق‌و سەوزەی گەڵادار وەک بروکلی‌و سپێناغ‌و کەلەرم‌و برنج‌و گەنمدا ھەیە.

سەرچاوە/ هاوڵاتی

سوپاس بۆ لایك كردنی ئه م په یجه
ئه گه ر به یه ك وشه ش بێت رای خۆت بڵی بۆ ئه م بابه ته

No comments:

Leave a Reply

'/>