لە پارێزگای دھۆک دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراون و بۆ رێگەگرتن لە تەشەنە نەکردنی ئەم نەخۆشیه وا بڕیارە ئەمڕۆ پارێزگاری دھۆک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەکە کوببێتەوە و بِریاریشە وەزیری تەندروستی بگاتە ئەو شارە .
د. سیروان محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک بەوەکالەت بە خەندانی راگەیاند: "تائێستا دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای دھۆک تۆمارکراون ".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئێستا ھەشت کەس لە بن چاودێریدان لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری وەردەگرن".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک بەوەکالەت، وتیشی: "چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ کانونی یەکەمی ٢٠١٥ ، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دھۆک بکات".
د. سیروان محەمەد، راشیگەیاند: "لە سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ پارێزگای دھۆک قسە لە سەر ئەو بابەتە لە تەندروستی دھۆک دەکرێت ".

No comments: