reklam 2

» » » » » » ئەو ٢٠ هەڵەیەى زیان دەگەیەنن بە ددانەکانت







بەدەستهێنانی ددانێکی سپی شوشەیی شتێکی زۆر گران نیە بەڵام پێویستە لە هەندێک خوو دوربکەوینەوە کە بەدرێژایی کات دەبیتە هۆی توشبوون بە سەرئێشە یان دانئێشە بۆت .
دوو دکتۆری ددان بە ناوەکانی ئالیس لی و ئاڵێسن نیوگارد لە زانکۆی کۆڵۆمبیای زانسی ددانسازی کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ خستووینەتە ڕوو کە لە هەڵە باوەکانی پاککردنەوە یان جوانکردنی ددان دوورماندەخاتەوە.
shutterstock_95709055.jpg
١- بەجێهێنانی کارێکی دیکە لەگەڵ ددان شتنەکەدا
پێویستە لە کاتی ددان شتندا سەرنجی تەواوت لەسەر شۆردنی دانەکەببێت و کاتی تەرخانکراوت بۆ دانابێت، باشترە بەیانیان لەبەردەم ئاوێنەو مەخسەلەیەکدا ددان بشۆیت.
٢-زۆرشتنی فڵچەی دان
هیچ کەسێک بەهۆی تەواو پاکنەکردنەوەی فڵچەی ددانەوە توشی نەخۆشی نەبووە ، پێویست ناکات بۆ پاکردنەوە فڵچەی دانەکەت بخەیتە مایکرۆوەیڤ یان ناو قاپشۆرەکەت ، تەنها شۆردن بە ئاو و دانانی بۆ وشکردنەوە بەسە .
٣-گوێ لە ئامۆژگاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەگرە
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەرەکان پریەتی لە ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتی پاکردنەوەو سپیکردنەوەی ددان، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دروست سەردانی دکتۆری دانەکەت بکە.
٤-تیشکی ئێکس
توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ئەو تیشکە ئێکسانەی بۆ سپیکردنەوەی ددان دانراون مرۆڤ توشی نەخۆشی شێرپەنجە ناکات بەڵام ئەگەر کێشە لە ئامێری تیشکە ئێکسەکەدا هەبێت و تیشکێکی بەهێزتر بگەیەنێت بۆ تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارە.
Depositphotos_15992429_m-300x200.jpg
٥-فڵچەکەت بە تەڕی مەخەرە ناو جانتای گەشتەکەتەوە
فڵچەی تەڕ بەکتریا هەڵدەمژیت ، هەوڵبدە فڵچەکەت داپۆشراو و وشکبێت کاتێک دەیخەیتە جانتای گەشتەکەتەوە.
٦- خواردنەوەی سرکەی سێو
بڕی ترشی ناو سرکەی سێو زیانێکی زۆر بە ڕوپۆشی دانەکەت دەگەیەنێت.
٧-پشتگوێخستنی ڕاستکەرەوەی ددانەکەت
ئەو کەسانەی کە ڕاستکەرەوە یان پردی ددان بۆ ڕێککردنەوەی ددانەکانیان بەکاردەهێنن پێویستە بە بێ داوای دکتۆرەکانیان ڕاستکەرەوەکانیان پستگوی نەخەن .
٨-ددانشتن لەدوای خواردنەوەی ترشەمەنیەکان
ئەگەر تۆ لەو کەسانەی کە بەیانیان شەربەتێکی لیمۆ یان پرتەقاڵی ترش دەخۆیتەوە ، بۆ پاراستنی ڕوپۆشی ددانەکەت لە ڕاماڵین، لە پێشدا ئاوێک بە دەمت وەربە ئینجا دەست بە ددانشتن بکە.
mix-015.jpg
٩-ددان جیڕکردنەوە
دانجیڕکردنەوە یەکێکە لەو خووانەی کە هەندێک لە ئێمە هەیەتی ، ئەم خووە زیانی بۆ شەویلگەکانی ددان و سەر ئێشەو شکاندنی ددان هەیە.
١٠-جگەرەکێشان
جگەرەکێشان مرۆڤ توشی نەخۆشیەکانی پوک دەکات ، لەوانەش توانەوە پوک و لەدەستدانی ئێسقانی ددان و کەوتنی ددان.
١١-چیلکەی ددان
چیلکەی ددان باریک و لاوازە ئەگەری هەیە لەناو دەمتدا بشکێت و پوکت برینداربکات.
١٢-سەردانیکردنی بەردەوامی دکتۆری ددانەکەت
جگە لە سەردانیکردنی دکتۆری ددان لە کاتە پێویستەکاندا ، پێویستە شەش مانگ جارێک بۆ پشکنین و ئاگاداربوون لە هەر کێشەیەکی نوێ سەردانی دکتۆری ددانەکەت بکەیت.
smiling_woman_iStock_000022996736Medium.jpg
١٣-زۆر سپیکردنەوەی ددان
زۆر سپیکردنەوەی ددانەکانت ڕوپۆشی ددانەکەت لاوازدەکات و توشی هەستیاری ددانت دەکات.
١٤-نەخواردنەوەی ئاوی پیویست
لە ناو ئاوی هەندێک لە ئاوە پاکژکراوەکانی بوتڵەکاندا یان هەندێک جۆری هەویری دداندا ماددەی فلۆراید هەیە کە سوودی بۆ بەهێزکردنی ددانەکانت هەیە.
١٥-پشتگوێخستنی کالیسیۆم وڤیتامین D
خواردنی بڕی پێویستی کالیسیۆم و ڤیتامین D سوودی بۆ بەهێزکردنی ددان و ئێسقان هەیە ، دەتواندرێت لە ڕێگەی ئەو خواردنانەی کە لە پیکهاتەکەیدا بوونیان هەیە یان لەڕێگەی حەبەوە بەدەستبهێندرێن.
١٦- خواردنەوەی شەربەت
شەربەت سەرەڕای بوونی ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکانی دیکە تیایدا ، بڕێکی زۆری جۆرەکانی شەکر لەخۆیدەگرێت کە شەکر بە دوژمنی یەکەمی ددان دادەنرێت ، باشترە لەدوای خواردنەوەی شەربەت ددانەکانت بە ئاو بشۆیت.
woman-flossing-close-up.jpg
١٧-بەکارهێنانی فڵچەی ڕەق
بەکارهێنانی فڵچەیەکی ددانی ڕەق زیان بە ڕووپۆشی ددان دەگەیەنیت.
١٨-بەکارهێنانی دەرمانێکی غەرغەرەی نەگونجاو
دەبێت لە هەڵبژاردنی جۆری دەرمانێک بۆ شتنی ناو دەم و غەرغەرەکردندا هۆشیاربین ، ئەو دەرمانانەی کە دژەبەکتریاو فلۆرایدیان تێدایە ددان لە کلۆربوون و بۆنی ناوخۆسی دەم و هەڵئاوسانی پوک دورتدەخاتەوە.
١٩-خواردنەوە گازیەکان
سەرجەم خواردنەوە گازیەکان بە کەم شەکرەکانیشیەوە ددانەکان توشی ڕاماڵین دەکات، هەوڵبدە خۆتیان لێبەدووربگریت.
٢٠-سمینی زمان و لێو
ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی لێو یان زمانت سمیوە ئاگاداری خۆتبە گاز لە ئەڵقەکەی ناو دەمت نەگریت و توشی شکاندنی ددانەکانتیت، ڕەنگە هەندێک جار لە کاتی سمینەکەشدا زمان و پوکت برینداربکات .
Portrush_Family_Dental_slider1.jpg
ئا: ساکار سەدرەدین - مۆنیتەرینگ

 NRT   وةركيراوة لة   

سوپاس بۆ لایك كردنی ئه م په یجه
ئه گه ر به یه ك وشه ش بێت رای خۆت بڵی بۆ ئه م بابه ته

No comments:

Leave a Reply

'/>