reklam 2

» » » » » » لەچاوەڕوانی یەکەمین منداڵدا: ئەو شتانەی دەبێت خانمان بیزانن






لەچاوەڕوانی یەکەمین منداڵدا: ئەو شتانەی دەبێت خانمان بیزانن



چاوەڕوانیکردنی نەوەیەکی نوێ ئەزمونێکی ناوازەیە لای زۆرینەی دایکان‌و باوکان، بەتایبەتی ئەگەر یەکەمین منداڵیان بێت، ھەوڵدەدەن شتەکان بەپلان بڕوات‌و خۆیان بۆ ئەو روداوە خۆشە ئامادەدەکەن لەیەکەم مانگی دوگیانیەوە.
ھاوکات چەند راستیەک ھەیە زۆربەی خانمان بێئاگان لێی یان ھۆشیاریەکی ئەوتۆیان لەسەری نیە، لەوانەیە ھەندێک بابەت ھەبێت ھەرگیز بیر لێنەکردبێتە دوای لەدایکبونی کۆرپەکەی دێتە رێگای، ماڵپەڕی ٢٤ae لە ١٤/١٠ چەند بابەتێکی دیاریکردوە پێویستە خانمان پێشبینی بکەن بەر لە لەدایکبونی منداڵەکەی.

١. گەڕان بەشوێن زانیاریدا، خانمان سەرقاڵ دەبەن بەگەڕان‌و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەچاودێرێکردنی منداڵەکەیان لەچەندین سەرچاوەی جیاوازەوە وەک کتێب یان ماڵپەڕی ئینتەرنێت‌و کەناڵە جیاوازەکانی چاودێریکردنی مناڵ.

٢. خواردنی منداڵ، پێویستە دایک چۆن گرنگی بەخواردنی خۆی دەدات بەو شێوەیە گرنگی بەخواردنی منداڵەکەی بدات، ھەر لەسەرەتای سکپڕیەوە تاچەندین ساڵ بەئامانجی ئەوەی منداڵەکەی گەشەیەکی باش بکات.

٣. کەمبونەوەی کات، خانمان دوای لەدایکبونی منداڵەکەیان چیتر ناتوانن ئەو چالاکیانە ئەنجامبدەن پێشتر لەسەری راھاتون بەڵکو کاتێکی زیاتر بۆ منداڵەکەیان تەرخاندەکەن لەگەڵ کارکردنی زیاتری ناوماڵ.

٤. لەخەو ھەستانی بەردەوام لەشەودا، پێویستە لەسەر دایک شەوانە چەندینجار لەخەو ھەستێت لەدۆخی منداڵەکەی دڵنیابێتەوە، واتا ناتوانێت بەدرێژی شەو بخەوێت دەبێت خۆی لەگەڵ رابھێنێت.

٥. دەرکەوتنی خۆشەویستیەکی نوێ، خانمان بۆیان دەردەکەوێت خۆشەویستیەکی نوێیان بۆ د‌روست دەبێ جیاواز لەخۆشەویستی دایک‌و باوک‌و مێرد‌و کەسانی تر، سۆزی دایک بۆ منداڵەکەی جیاوازترە لەھەموو جۆرەکانی تر.

٦. رەخنە لەخۆگرتن، ھەندێکجار دایک ھەست بەشکستی خۆی دەکات کاتێک کاروبارەکان لەگەڵ منداڵەکەی وەک پێویست بەڕێوەناچێت، پێی وایە ھەڵەیەکی گەورەی کردوە.

٧. سۆزێکی جیاواز بەرامبەر مێرد، ژیانی ژن‌و مێرد لەدوای منداڵبون دەگۆڕێت وەک ئەوەی لەپێشتر ھەبوە، ھەستدەکات سۆزێکی نوێ یان شتێکی بەرجەستەکراو پێکەوە دەیانبەستێتەوە.

٨. زیادبونی فشارەکان، وەک چاودێریکردنی زیاتری منداڵ، کارویاری زیاتری ناوماڵ.

٩. فێربونی چەند کارێک لەیەککاتدا، وەک ئامادەکردنی خواردن، وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، رێکخستنی ناوماڵ، ھەڵگرتنی منداڵ، لەیەککاتدا.

١٠. رێزگرتن لەبەھای ھێمنی، دوای لەدایکبونی منداڵ‌و گریانی شەوانەو بێبەشبون لەخەو خانمان بەھای ئارامی ھێمنی پشوی نێوماڵیان بۆ دەرناکەوێت.
سەرچاوە/هاوڵاتی

سوپاس بۆ لایك كردنی ئه م په یجه
ئه گه ر به یه ك وشه ش بێت رای خۆت بڵی بۆ ئه م بابه ته

No comments:

Leave a Reply

'/>