پزیشکان رایدەگەیەنن کەھەر سێوێک رێژەی ٤.٤ گرام ریشاڵی تێدایە، خواردنی ئەمەش بەدوورت دەخاتەوە لەسەردانی پزیشک. بەڵام دەکرێ ئەمەش بێزارکەر بێت بەجۆرێک رۆژانە دووبارە بونەوەی خواردنی سێوێک بێزارکەرە، بۆیە لێرەدا چەند جۆرێکی خۆراکی دەخەینەروو کەپێنج جۆرن و جێگرەوەیەکی باشی سێون.
لەوبارەیەوە وێب سایتێکی ئەمریکی تایبەت بەتەندروستی خانمان لیستی ئەو پێنج جۆرە خۆراکەی بەم جۆرە خستۆتەروو:
١.نۆک: کەیەک کوپ نۆک ١٦ گرام ریشاڵی تێدایە و چوار ھێندەی ئەو ریشاڵانەیە کەلەنێو سێودا ھەیە.
٢.ئەڤۆکادۆ: کەنیو ئەڤۆکادۆ ٦.٧٥ گرام ریشاڵی تێدایە و ئەمەش دەبێ تۆوەکەی دەربھێنرێت سەرەتا پاشان بەکاڵی بخورێت.
٣.فستق عەبید (بادەمی زەمینی) : نیو کوپ رێژەی ٦.٢ گرام ریشاڵی تێدایە.
٤.ھەرمێ: کەتامێکی خۆشی ھەیە و ھەر دانەیەکی قەبارە مام ناوەند ٥.٥ گرام ریشاڵی تێدایە و دەتوانیت بەکاڵیی بیخۆیت.
٥.لۆبیا: کەیەک کوپ ١٩.١ گرام ریشاڵی تێدایە و ئەمەش دەکرێ بەشێوەی زەڵاتە بخورێت.
وەرگیراوە ؛ snn
No comments: