ره‌نگه بتوانی چه‌ند كیلۆیه‌ك له كێش دابه‌زێنیت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، چونكه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته سه‌وزه‌كان هه‌ست كردن به برسێتی كه‌م ده‌كاته‌وه و كێش داده‌به‌زێنیت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوانی پێست هه‌یه.
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌و سه‌وزه وزه‌ی پێویست ده‌دات به له‌ش، چونكه پێكهاتووه له خۆراكی سود به‌خش وه‌ك كاربۆهێدرات و پرۆتین و ڤیتامین و كانزای و ریشاڵی به‌سود ئه‌م پێكهاته‌نه‌ش یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ست به برسێتی نه‌كه‌یت و كێش روو له كه‌می بكات و چه‌وری له‌ش بتوێنێته‌وه.
پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رۆژانه شه‌ربه‌تی سه‌وز بخۆینه‌وه، چونكه سروشتیه و زۆر ته‌ندروسته هیچ جۆره پێكهاته‌یه‌كی كیمیای و ناته‌ندروستی تێدا نیه به پێچه‌وانه‌وه یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌ش كه پێویسته بخورێته‌وه له شێوه‌ی شه‌ربه‌ت وه‌ك بروكلی و سێوی سه‌وز یان خه‌یار و مه‌عده‌نوس و كه‌ره‌وز و لیمۆ و كیوی.
ده‌توانی ئه‌م پێكهاتانه به جیا یان تێكه‌ڵ كردنی یه‌ك دوانێكیان و لێدانی له خه‌لاَته ئاماده بكه‌یت و كه‌مێِك ئاوی تێ بكه‌یت و بیخۆیته‌وه به‌یانیان یان پێش خه‌وتن.
سەرچاوە؛خەندان لایف
No comments: