ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رزه، ئه‌وا ده‌توانی له رێی دارچینیه‌وه دایبه‌زێنیت به‌لاَم چۆن؟ له توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی چینی‌دا دارچینی به‌كارهێنرا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت دارچینی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری خوێن، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رس خێرا بكات و ئاره‌زووی خواردن باش بكات به‌لاَم پێویسته بزانی بڕی ئه‌و دارچینیه چه‌نده كه ده‌بێت به‌كاریبێنیت؟
پێویسته بۆ دیاریكردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره به‌كاربێت پشت ببه‌سترێت به ته‌مه‌ن و كێش و ئاستی ته‌ندروستی له‌شی ئه‌و كه‌سه، هه‌ر بۆیه پێش هه‌موو شتێك ئامۆژگاری ده‌كرێت پرس به پزیشكی تایبه‌تی بكرێت تا بڕی ئه‌و دارچینیه‌ت بۆ دیاری بكات كه پێویسته بخورێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ده‌رمان بۆت دیاریكرا كه له ده‌رمان خانه‌كان بونی هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری زیاتره له دارچینی ئاسای كه به‌كاری دێنین و ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدایه كه رێژه‌ی شه‌كر زۆر به‌رز بێت لە خوێندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانی بۆ پاراستنی رێژه‌ی شه‌كری له‌ش دارچینی به‌كاربێنیت، له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی میتشغان دوای لێكۆڵینه‌وه ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته رۆژانه 1-6 گرام دارچینی بخورێت بۆ پارێزگاری له یه‌كسانی رێژه‌ی شه‌كری له‌ش.
ده‌توانی دارچینی له‌گه‌ڵ خواردنی تردا تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیخۆیت یان نیو كه‌وچكی بچوك بكه‌یته ئاوی گه‌رمه‌وه و بیخۆیته‌وه،به‌لاَم ئاگاداربه پرسی پزیشك بكه‌یت گونجاوتره بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی ئه‌و دارچینه‌یه‌ی پێویسته بخورێت رۆژانه چونكه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌كری له‌ش زۆر كه‌م بكاته‌وه به‌هه‌مان شێوه زیانی هه‌یه.
سەرچاوە؛ خەندان لیف
No comments: