كه‌ره‌ی چه‌ره‌ساته‌كان وه‌ك كه‌ره‌ی گوێز و فسته‌ق و پاقله‌ی سودانی و هه‌ر یه‌كێك له جۆره‌كانی چه‌ره‌سات كه ده‌بێت هۆی زیادبونی كێش ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتن خوارد، هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر هه‌ست به برسێتی كرد پێش خه‌وتن به خواردنێكی كه‌م چه‌وری كه‌مێك خۆت تێر بكه‌یت.


خواردنه سارده‌كانی وه‌كو ئایسكرێم و دۆندرمه چونكه پێش خه‌وتن كێش زیاد ده‌كات و چه‌وری به‌رز ده‌كاته‌وه گران هه‌رس ده‌كرێت و رێژه‌ی شه‌كری زۆری ده‌بێت هۆی خه‌وی ناخۆش و ئاره‌ق كردنه‌وه له خه‌ودا.

خواردنی گۆشتی سور پێش خه‌وتن زۆر زیانبه‌خشه چونكه زۆر گران هه‌رس ده‌كرێت و ماوه‌یه‌كی ده‌وێت و له‌ش سه‌رقاڵ ده‌كات به هه‌رس كردنه‌وه به درێژای شه‌و به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی چه‌وری وپرۆتینه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ بێزاری و كرژبون.

نان به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی كاربۆهێدرات و خومره‌وه ده‌بێته هۆی زیادبونی كێش پێش خه‌وتن و توشی قه‌بزبون ده‌كات به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێش زیاد بێت ئه‌وا ده‌توانی ئێواران و پێش خه‌و نان بخۆیت.

خواردنی پیتزا پێش خه‌وتن رێژه‌ی كالۆری زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه له له‌شدا، ئه‌و سۆسه ته‌ماته‌یه‌ی ده‌خرێته سه‌ر پیتزا رێژه‌ی ترشی به‌رز ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه دواتر ئازار پێبگه‌یه‌نێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تا به‌یانی نه‌خه‌ویت و شه‌و تا به‌یان به ئاگا بیت ئه‌وا پیتزا بخۆ.

خواردنی شوكولاته هه‌رچه‌نده رێژه‌ی چه‌وری و شه‌كری كه‌مه به‌لاَم پێش خه‌وتن به‌هۆی كافاینه‌وه ده‌بێته هۆی ئاره‌ق كردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كالسیوبروبین كه هۆكاره بۆ خێراكردنی ترپه‌ی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی نا ئاسای.

No comments: